پێداویستی مامەڵەى وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

Post date: Jun 13, 2016 1:21:55 AM

پێداویستی مامەڵەى وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

1. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی پێناس (هویه‌ الاحوال مدنیه‌ )

2. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی جنسیە

3. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی زانیاری

4. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی فۆڕمی خۆراک

5. وێنەی خوێندکار – دە ١٠ دانە -

6. پشکنینی چاو + گروپی خوێن

7. بڕوانامەى پۆلی دوانزە بە پەسەند کراوی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەوە

8. پشتگیری نیشتەجێ بوون .

9. بەڵێننامە ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدریت.

10. کەفالەت ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدریت

پێداویستیەکانی بەڵێننامەی خوێندکار :-

• پێوستە خوێندکار ئامادە بێت .

• کۆپی پێناسی کەسی(هویه‌ الاحوال مدنیه)

• کۆپی کارتی زانیاری

پێداوستیەکانی کەفالەت :-

• پێوستە ئەو کەسەی کەفالەتی خوێندکار دەکات پشتگیری فەرمانگەکەی پێ بێت و بڕی مووچەکەشی دیاری کرابێت و کۆی مووچەکەی لە ( 250.000 ) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت .

کۆپی پێناسی کەسی(هویه‌ الاحوال مدنیه)

• کۆپی کارتی زانیاری .

• خودی کەسەکە و خوێندکار دەبێت ئامادە بێت .