دیبەیتی تایبەت بە پرکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین و وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی زانکۆیی

Post date: Sep 07, 2017 11:31:6 AM

بە چاودێری بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی ) ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیوکراتی کورد هەڵدەستێت بە سازدانی دیبەیتێک بە ناونیشانی (ئایندەمان بونیات دەنێین ) لە پێناو بەرچاو ڕوونی بۆ خوێندکارانی دەرچوی ١٢ ئامادەیی و پێدانی زانیاری زیاتر سەبارەت بە چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و پێشکەش کردنی ڕاستەوخۆیی زانکۆیی بە مەبەستی ‌هەڵبژاردنی بەشێکی گونجاو لە کۆلێج و پەیمانگەکان بۆ خوێندکاران .

بە بەشداری بەڕێزان :

پ.ی.د. سۆران سعید / ی.سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی.

پ.ی.د . دانا احمد / ی. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران.

د . چۆمان علا الدین / بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی.

م. بەختیار عوبید / بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی .

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات

بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq