بۆ بەرژوەندى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، لێژنەى باڵاى وەرگرتن چەند بڕیارێکى گرنگیدا
Post date: Oct 24, 2018 5:50:21 PM
بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخی وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان و،خستنەڕوى ڕێگەچارەى گونجاو بۆ کێشەى ئەو دەرچوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٤/١٠/٢٠١٨) لە دیوانى وەزارەت کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بەئامادەبوونى (د. خەتاب ئەحمەد شێخانى) بەڕێوەبەرى گشتى دیوان و، سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن و، (د. محمد سابیر) بەڕێوەبەرى گشتى فهرمانگهی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و،(د. جەمال کەمال) یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و،(ئارام ئیبراهیم) بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن و، بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێم بەڕێوەچو.
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە دواین هەنگاوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ چارهسهری كێشهی دهرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی کرا، بۆ ئەوەش د. خەتاب ئەحمەد شێخانى سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، كه وەزارەت بەچڕی و ورد كارى بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كردوە، بەشێوەیەک ئەمساڵ دەرچوانى خولى يەکەم و دوەمى قۆناخى(١٢)ى ئامادەیی لە یەککاتدا بەسیستمەکانى (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت، پارالێل و ئیواران) وەرگیراون، ئەوەش له چوارچێوهی ئهو چاكسازییانهيە كه وهزارهت له ناوهندی وهرگرتنی خوێندكاران كردويەتى.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن باسى لە ئامادەکارییەکانى وەزارەت و شیکردنەوەى بڕیارەکانى وەزارەت کرد بۆ كردنهوهی دهرگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سهرجهم دهرچوانی خولی دوهم (وەرگیراو و وەرنەگیراو)، کە له سەعات (١٠)ى سەرلەبەیانى ڕێكهوتی (25/10/2018) كارا بكرێ و، تا ڕێكهوتی (30/10/2018) دهرچوانی خولی دوهم دهتوانن بهههمان وشهی تێپهڕ و وشهی نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) سكاڵاكانیان له وێبسایتی (www.regayzanko.com) بهشێوهی ئۆنلاین تۆمار بكهن.
د. خەتاب شێخانى جەختيشى لهسهر ئهوهکردەوە، کە جیاوازی كهمترین كۆنمرهی وهرگرتن له نێوان خولی یهكهم و خولی دوهم بهشێوهیهك دەبێت له (3) نمره زیاتر تێپهڕ نهكات و، ئەو (٥٠) شوێنەى دەرچوانى خولى دوەمى دوانزەى ئامادەیى پێشتر داواکارییان بههۆیهوه پێشکەش کردوە، بەپێى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا چەند بابەتێکى پەیوەست بەوەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى تاوتوێکران، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندى درا لەسەر:
پێدانى دەرفەتى شوێن گۆڕین به خوێندکارانى قۆناخى یەکەم، بەپێى کۆنمرەى خوێندکار/قوتابى، نەک بهپێی کەمترین کۆنمرەى بەش، ئەوەش بەڕەزامەندى هەردو بەش جێبەجێ دەکرێت.
گۆڕینى شوێن لەسەرجەم سیستمەکان (زانکۆلاین، ڕاستهوخۆ بهکریدیت، پارالێل و ئێواران) ئەنجامدەدرێت، بهڵام بەڕەچاوکردنى کەمترین کۆنمرەى وەرگیراو و پلانى بەش، بەڵام شوێن گۆڕین لە ئێواران بۆ بەیانیانى (زانکۆلاین – کریدیت – پارالێل) ئەنجام نادرێت.
پڕکردنەوەى کورسیە بەتاڵەکانى پارالێل و ئێواران بەمەرجى کۆنمرەو تەمەن دەبێت، ئهوهش لە ڕێگەى دابەشکردنى فۆڕمى تایبەت لە تۆمارى گشتى زانکۆکان بەڕەچاوکردنى ڕێنماییەکانى پارالێل و ئێواران.
جێبەجێکردنى بڕیارى شوێن گۆڕین له دەسەڵاتى زانکۆکان دەبێت، ههروهك وێنەیەک لە فرمانى زانكۆیی بۆ شوێن گۆڕین بۆ وەزارەت بهرزدهكرێتهوه.
ئەنجامدانى ڕێککارەکانى شوێن گۆڕین بۆ خوێندکارانى قۆناخى یەکەم لە ڕێكهوتی (٢٥/١٠/٢٠١٨) دەست پێدەکات و تا ڕێكهوتی (٨/١١/٢٠١٨) بەردەوام دەبێت.