لە چەند ڕۆژی داهاتودا سیستمه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكان ده‌كه‌ونه كار
Post date: Sep 02, 2018 2:54:5 PM
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و، له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌كار.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌باس ئه‌كره‌م وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه ئاڕاستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك ، هەڵەبجە) و، ئیداره‌ی(گەرمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی دابه‌ش بكرێت، كاركردنیش له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو.
سەبارەت بە واده‌ی ڕاگەیاندن و کاراکردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه ده‌كاته ڕێكه‌وتی (4/9/2018) له سه‌عات (8)ی سه‌رله‌به‌یانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئه‌وه‌شی ڕایگەیاند: ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له ڕێگه‌ی هه‌مان وێبسایت داواكاری بهسیستمهكانی (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن، ڕونیشیكرده‌وه ده‌رچوانی پۆلی دوانزه تا سه‌عات (12)ی شه‌وی رێكه‌وتی (14/9/2018) ده‌رفه‌تیان له پێشه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆكانی كوردستان، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له قوتابخانه‌كانیان وهریانگرتۆتهوه ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا، عه‌باس ئه‌كره‌م وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرایكرد: بۆ به‌رچاوڕونی زیاتر خوێندكاران و ده‌رچوانی پۆلی دوانزه و ئاشنابونیان بهسیستمهكانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبه‌ت) سه‌عات (10) سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (6/9/2018) له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر سمینارێكی گه‌وره به‌ناونیشانی (شاڕێی گه‌یشتن به‌زانكۆ) بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌ده‌بات و، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ڕونكردنهوهی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن بهسیستمه جیاوازه‌كان پێشكه‌ش به‌خوێندكاران ده‌كرێ، وتیشی ئه‌وه‌ش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن، ئه‌وه‌شی ڕونكردنهوهی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌توانن به‌شداری له‌و سمیناره‌دا بكه‌ن.