ئاگاداری تایبەت بە گەڕانەوەی ناوی خۆبەخشان - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

Post date: Oct 06, 2018 4:19:12 PM

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری ئەم بەڕێزانە دەکاتەوە کە ناویان لە لیستی خوارەوەدا هاتووە دوای شۆرت لیست کردنی ناوی پێشکەشکاران بۆ کاری خۆبەخشی لەزانکۆمان ئەم بەڕێزانە گەیشتونەتە قۆناغی چاوپێکەوتن هەر بەوبۆنەیەوە ئاگاداری ئەو بەڕێزانە ئەکەین :

لە زنجیرە (١) تاوەکوو (٢١) ڕۆژی سێشەمە بەرواری (٢٠١٨/١٠/٩) کاژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن.

لە زنجیرە (٢٢) تاوەکوو (٤٢) ڕۆژی سێشەمە بەرواری (٢٠١٨/١٠/١٦) کاژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن.

لیستی ناوی خۆبەخشان

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی