ناوی ئەو بەشانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە بۆ جاری دووەم فۆرمی ڕاستەوخۆی دابەش دەکەن
Post date: Nov 01, 2017 3:31:26 PM
بۆ فێرخوازانی دەرچووی ( 12 ) زانستی و پیشەیی لقی ( بازرگانی + پیشەسازی
( کارەبا ) و ساردکردنەوە و میکانیک ) دەتوانن داواکاری پێشکەش بەم بەشانەی لای خوارەوە بکەن بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولی دووەمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی زانکۆیی .
تێبینی /
1- بەرواری دابەش کردنی فۆڕم لە ( 5/11/2017 ) تاوەکو ( 9/11/2017 ) دەبێت .
2- ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە ( 12/11/2017 ) ئەنجام دەدرێت .
بۆ ئەم بەشانەی لای خوارەوە :-
1- پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان / بەشی کارەبا .
2- پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان / بەشی ژمێریاری.
3- پەیمانگەی تەکنیکی کەلار / بەشی ساردکردنەوە و هەواسازی .
تێبینی/ وەرگرتنی فۆڕم تەنها لەو بەشانەی سەرەوە دەبێت .
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه-شهقامی ورمێ-گهڕهكی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاستهوخۆ پشت بهنزینخانهی وڵات
بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq