فۆڕمی پێشکەش کردن بۆ سیستەمی پۆلیتەکنیک ٢٠١٨-٢٠١٩ _ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
Post date: Aug 09, 2018 7:57:12 PM
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان دەکات پێشکەش کردن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک لە هەفتەی داهاتووەوە لە بەرواری ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو ٣٠-٨-٢٠١٨ پێشکەش کردن بەردەوام دەبێت . بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن .
- بۆ وەرگرتنی وشەی نهێنی (کۆد) دەتوانن سەردانی ئەم شوێنانەی خوارەوە بکەن .
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی.
- پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ.
- پەیمانگەی تەکنیکی دوکان.
- پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە.
- پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان.
- پەیمانگەی تەکنیکی کەلار.
وە لەکاتی سەردانیکردن خوازیار پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی پێبێت .
- پشگیری بە نمرە وە یان بڕوانامەی پەیمانگە .
-کۆپی ناسنامەی باری شارستانی .