ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە..

سەرەتا بە ناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کەس و کاریان دەکەین بە بۆنەى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم هیوادارین ئەم قۆناغەی خوێندنتان ببێتە مایەی پێشکەوتنی ووڵاتمان و داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ خۆتان ووڵاتەکەمان.

بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوەیەک بدەین سەربارەت بە خوێندکارانی وەرگیراو:

- خوێندکارانی وەرگیراو بۆ مامەڵەی وەرگرتن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیمان نـــەکات بەڵکو لەبـــەرواری (17-10-2022) ڕۆژی (2 شەممە) بۆ ماوەی (10 ڕۆژ) سەردانی هۆبەى تۆماری ئەو کۆلێج و پەیمانگەیانە بکات کە ناویان لێی هاتۆتەوە.

- ئەو خوێندکارانەى وەرگیراون و خوازیارن دابەزین بکەن سەرەتا پێویستە مامەڵەى وەرگرتن لەو شوێنە ئەنجام بدەن کە لێی وەرگیراون دواتر کە وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی مامەڵەی دابەزینی ڕاگەیاند دەتوانن بە ئەلکترۆنی داواکاری بۆ دابەزین پێشکەش بکەن بۆ بەشێک بەو مەرجەی کە نمرەی خوێندکارەکە وەرگیرابێت لەو بەشەی کە داوای دابەزینی بۆ دەکات وە بەشەکە ڕەزامەندبێت.

ناونیشانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی:

- کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی (ناونیشان: سلێمانی / گەڕەکی چوارچرا).

- کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری (ناونیشان: سلێمانی/ گەڕەکی چوارچرا).

- کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی (ناونیشان: سلێمانی / گەڕەکی چوارچرا).

- کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک (ناونیشان: سلێمانی/ گەڕەکی چوارچرا).

- کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە (ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە).

- کۆلێجی تەکنیکی کەلار (ناونیشان: کەلار).

- پەیمانگەى تەکنیکی سلێمانی (ناونیشان: سلێمانی/ گەڕەکی بەختیاری نزیکی شاری جوان).

- پەیمانگەى تەکنیکی زانستی کۆمپیوتەر (ناونیشان: سلێمانی/ قڕگە سەرو فولکەی شاری سپی پشت بینای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی).

- پەیمانگەى تەکنیکی بەکرەجۆ (ناونیشان: سلێمانی / گەڕەکی بەکرەجۆ).

- پەیمانگەى تەکنیکی دووکان (ناونیشان: دووکان).

- پەیمانگەى تەکنیکی چەمچەماڵ (ناونیشان: چەمچەماڵ).

- پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان (ناونیشان: دەربەندیخان).

- پەیمانگەى تەکنیکی هەڵەبجە (ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە).


پێداویستیەکانی مامەڵەی خوێندکاران

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

2022/10/15