ئاگادارییه‌ك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی و خوێندنی ئێواران له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانییه‌وه
Post date: Sep 02, 2016 6:43:30 PM
بۆ بینینی ئەم هەواڵە لە وێبسایتی گشتی زانکۆ کرتە لێرە بکە
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات
بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانی ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه‌ى پۆلی 12 ی ئاماده‌یی ده‌كات كه فۆڕمی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆییان له به‌شه‌كانی زانكۆكه وه‌رگرتووه له ڕۆژانی 5 و 6 ئه‌م مانگه
چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌درێت.
خوێندكاران بۆ زانیاری زیاتر و خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌توانن سوود له بابه‌ته‌كانى ( میدیا و كومهڵگه، میدیا سیاسه‌ت ) بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی - به‌شی ته‌كنیكی میدیا وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی- به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری سوود له بابه‌ته‌كانى ( بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندی گشتی، بنه‌ما گشتیه‌كانی بازارگه‌ری) وه‌ربگرن، بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی - به‌شی ته‌كنیكی میدیا خوێندكاران ده‌توانن سوود له‌م بابه‌تانه وه‌ربگرن ( زانیارییه گشتییه‌كان ده‌رباره‌ی میدیا و ڕاگه‌یاندنی كوردی).
هه‌روه‌ها زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكاره وهرگیراوانهش ده‌كات كه به سیسته‌می خوێندنی ئێواران له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا ناوه‌كانیان ڕاگه‌یه‌نراوه و فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ ده‌رچووه، به‌زووترین كات بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و كۆلێج و پهیمانگهیانهى ناویانى لێ هاتۆته‌وه.