ناوى خوێندکارانی وەرگیراو بە سیستمی پارلێڵ و ئێواران راگەیەندرا

Post date: Nov 29, 2016 10:55:49 AM

بۆ بینینی ناوی وەرگیراوانی زانستی کرتە لەم لینکە بکە

بۆ بینینی ناوی وەرگیراوانی وێژەی کرتەلەم لینکە بکە

بۆ بینینی ناوی دەرچوانی پەیمانگە بۆکۆلێج کرتە لەم لینکە بکە

بۆ بینینی ناوی وەرگیراوانی پیشەی کرتەلەم لینکە بکە

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات

بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq

ئەمڕۆ 29/11/2016 سێ شەممە زانکـــــۆی پۆلیتەکنیکی ســــــــلێمانی ناوى بەرایی خوێندکارانی وەرگیراو بە سیستمی پارالێڵ و ئێواران رادەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە بەختیار عبید شریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند:-

ئەمڕۆ ناوى (1912) خوێندکاری وەرگیراو لە زۆربەى کۆلێج و پەیمانگە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رادەگەیەنین کە بە سیستمی پارالێڵ و ئێواران فـــۆڕمی خوێندنیان پڕکردبۆوە لە ماوەى ڕابردوودا.

بەڕێوەبەری تۆماری گشتی راشیگەیاند: خوێندکاران دەتوانن لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانی تۆماری گشتی بکەن بۆ هەر تانەیەک کە هەیانبێت.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری پێویستە خوێندکارانی وەرگیراو سەردانی ئەو شوێنە بکەن کە ناویان لێ ی هاتۆتەوە، ئەو خوێندکارانەشی کە لە هەردوو سیستمی پارالێڵ و ئێواران ناویانى هاتۆتەوە پێویستە یەکێک لەو دوو سیستمە هەڵبژێرن بۆ خوێندن.

هەروەها بەختیار عبید راشیگەیاند: ئـــــــاگــــــاداری فێرخوازان دەکەین کە ئارەزووى خوێندن دەکەن بە سیستمی ئێواران، دەتوانن لەبەرواری (4/12/2016)ەوە بۆ ماوەى (10 ڕۆژ) سەردانی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم، ئەمەش وەکو چانسێک بۆ ئەو فێرخوازانەى لە پێشتردا نەیان توانیوە فۆڕم وەرگرن.

لەلایەکی تریشەوە پ. ی. د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى پیرۆزبایی لەسەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو بە سیستمەکانی (زانکۆ لاین و پارالێڵ و ئێواران) دەکات بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆمان و دەست پێکردنی ساڵی نوێ ی خوێندن.

هەوەرها ئاماژەى بەوەشکرد: خۆشبەختانە لە زۆربەى کۆلێج و پەیمانگەکانمان دەوامی ئاسایی بەردەوامە ئەمەش مایەی دڵخۆشی هەموومانە و جێگەى سوپاس و ڕێزە.