خوێندكاران له‌ئێستادا ده‌توانن فۆڕمى وه‌رگرتن له سێ به‌شى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پڕبكه‌نه‌وه
Post date: Aug 10, 2016 10:2:40 PM
بۆ بینینی ئەم هەواڵە لە وێبسایتی سەرەکی زانکۆ کرتە لە م لینکە بکە
http://www.spu.edu.iq/index.php/ku/knews/783-2016-08-10-21-02-39
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات
بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq
خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی 12ى زانستی و وێژه‌یی ساڵى ( 2015-2016 ) و ئه‌و خوێندكارانه‌ى پۆلی 12ى زانستی و وێژه‌یی ساڵى (2014-2015 ) كه له هیچ زانكۆیه‌كی حكومی و تایبه‌ت
وه‌رنه‌گیراون، ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆ له به‌شه‌كانى ( په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و ته‌كنیكی میدیا له كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و هه‌روه‌ها به‌شی ته‌كنیكی میدیا له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرن به مه‌رجێك كۆنمره‌یان له 60 كه‌متر نه‌بێت و ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ زیاتر نه‌بێت..
ئه‌م سێ به‌شه له سیستمی زانكۆلایندا بوونیان نییه و خوێندكاران ده‌توانن تا رۆژی 24/8/2016 فۆڕم وه‌ربگرن له كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی - كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكیه‌كان له گه‌ڕه‌كى چوارچرا یاخود له به‌شى ته‌كنیكى میدیا -په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له گه‌ڕه‌كى به‌ختیاری.