مژدە بۆ سەرجەم خوێدکارارانى زمانی فارسی...
Post date: Jun 19, 2016 7:24:21 AM
ئاگاداری سه‌رجه‌م فێرخوازان و ئاره‌زوومه‌ندانی زمانی فارسی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران-لقی سنە، هەڵدەستێت بە کردنەوەی یەکەم خولی زمانی فارسی لەسەر دەستی مامۆستایانی پسپۆر وشارەزا کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران و لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران-لقی سنەوە هاتوون.
· بابه‌ته‌كانی كۆرس بریتین له (خوێندنه‌وه، گوێگرتن، گفتوگۆكردن، نووسین، ووشهكاری، فۆنه‌تیك، ڕێزمان) و بره‌ودان به توانستە سه‌ره‌كی و ئه‌كادیمیه‌كانی زمانی فارسی.
· مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وەرگرتن:
-كه‌مترین ته‌مه‌ن بۆبهشداریكردنی كۆرسه‌كان بریتیه له: 18 ساڵ
- بۆ ناو تۆماركردن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمان بكه ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه، دووشه‌مه، چوار شه‌ممه)، كات: 9:00 به‌یانی بۆ 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ
- كاته‌كانی ده‌وام: (به‌یانیان: 9 بۆ 1)
- ماوه‌ی هه‌ر کۆرسێك: 10 هه‌فته (هەفتەی سێ ڕۆژ)
· فێرخوازان دەتوانن لە ڕۆژی یەک شەمەوە لە بەرواری ٥/٦/٢٠١٦ سەردانی سەنتەر بکەن بۆ خۆتۆمار کردن وە دوا کات بۆ ناوتۆمارکردن ٢٩/٦/٢٠١٦ دەبێت لەبەر ئەوەی کۆرسەکان لە ١٠/٧/٢٠١٦ وە دەست پێدەکات.
· به‌ڕه‌چاوكردنی قه‌یرانی دارایی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ فێرخوازان، نرخەکانمان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:
- ١٧٥٠٠٠ (سەد و هەفتاو پێنج هەزار دینار) بۆ خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا (دبلۆم و بەکالۆریۆس)
- ١٦٠٠٠٠ (سەد و شەست هەزار دینار) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیك.
- ٢٠٠٠٠٠ (دوو سەد هەزار دینار) بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- ٢٤٠٠٠٠ (دوو سەد و چل هەزار دینار) بۆ کەرتی تایبەت.
به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان بۆ خۆتۆماركردن:
1. دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به قه‌باره‌ی پاسپۆرت
2. كۆپییه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پاسپۆرت
3. كۆپیه‌ك له ناسنامه‌ی باری شارستانی
4. پشتگیری یان ناسنامه‌ی تایبه‌ت به شوێنی كاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت
5. پشتگیری یان ناسنامه بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه خوێندكار یان قوتابی زانكۆ و په‌یمانگان
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژمارە ته‌له‌فونی: 07480190091
یان سه‌ردانی سه‌نته‌ر بكه ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه، دووشه‌مه، چوار شه‌ممه)، كات: (9:00 به‌یانی بۆ 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ)
ناونیشان/
سلێمانی - قڕگه-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات
.