خوێندكاران زنجیره‌ى دووه‌مى كتێبى ( میدیا و كۆمه‌ڵگه ) بڵاوده‌كه‌نه‌وه
Post date: Jun 13, 2016 1:45:40 AM
له هه‌ژده‌یه‌مین ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا، كۆمه‌ڵێك خوێندكارى قۆناغى دووه‌مى به‌شى ته‌كنیكى میدیا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به سه‌رپه‌رشتى د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى زنجیره‌ى دووه‌مى كتێبى ( میدیا و كۆمه‌ڵگه ) له دووتوێى ١٢٥ لاپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه پێكهاتووه له ١٦ راپرسی مه‌یدانى سه‌باره‌ت به كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى مامۆستا له به‌شى ته‌كنیكى میدیا/کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى وتى: ئه‌م به‌رهه‌مه به‌شێكه له كاری پراكتیكی وانه‌ی میدیا و كۆمه‌ڵگه كه تێیدا خوێندكاران به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به كاریگه‌ی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌لگه هه‌ڵده‌بژێرن و له رێگه‌ی فۆرمی راپرسی چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی سامپله هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه به چه‌ندین دره‌نجامی زانستی ده‌گه‌ن، وتیشى: ئامانج له‌م كاره ئه‌وه‌یه خوێندكاران له نزیكه‌وه كاری پراكتیكی ئه‌نجام بده‌ن و راده‌ی كاریگه‌ریی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له رێگه‌ی داتا و ریژه و خشته‌ی زانستییه‌وه بخه‌نه‌ڕوو.
ساڵی رابردوو له هه‌مان بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى ته‌كنیكى میدیای کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى زنجیره‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م كتێبه‌یان پێشكه‌ش كرد.