فۆڕمی بەشە تەندروستیەکانی پەیمانگە بە سیستەمی خوێندنی ئێواران - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
Post date: Nov 14, 2021 10:38:35 AM
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی خوێندن بۆ (دەرچووانی پۆلی 12 زانستی) ڕادەگەیەنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی (دبلۆمی تەکنیکی) لە بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی (ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2021)..
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
ماوەی پێشکەشکردن لەبەرواری (14/11/٢٠٢١) تاوەکو (18/11/2021) تا کاتژمێر (11:59شەو) بەردەوام دەبێت
مەرجی نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ لە (%60) کەمتر نەبێت (تێبینی: مهرج نیه ههر پێشکەشکارێک کە مەرجی نمرەی هەبوو وە داواکارى پێشكهش كرد وهربگیرێت لهبهرئهوهی ژمارەی کورسییەکانی خوێندن دیاریکراوە بهپێی پلانی بهشه زانستییهكان، بەڵکو هەموو پێشکەشکاران دەچنە کێبڕکێی وەرگرتن بە پێی ژمارەی پلانی وەرگرتنی بەشەکان پاشان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەرزترین نمرە وەردەگیرێت بۆ هەر بەشێک وە تەنها نمرهی پۆلی (12) و پلانی وەرگرتن دهكرێت به پێوهر بۆ دهستنیشانكردنی خوازیاره سهركهوتووهكان وە هیچ پێوهرێكی تر بهكارناهێنرێت)
تەنها ئەو خوێندکارانە مافی پێشکەشکردنیان هەیە کە نمرە و داتایان هەیە لە سیستەمی زانکۆلاین
ژمارەی بەکارهێنەر و تێپەڕ بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشوو دروست نــاکرێتەوە لە ئێستادا بەهۆی ڕاگرتنی لە سیستەمی زانکۆلاین
هەر پێشکەشکارێک ڕێگەپێدراوە تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە
هەر پێشکەشکارێک زانیاری هەڵە پێشکەش بکات لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە
پێویستە ناوی چواری وەک ئەوەی لە کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی (تەسکەرە) نوسراوە داخڵ بکرێت
پێویستە ژمارەی بەکارهێنەر و ژمارەی تێپەڕی پۆلی (12) بە دروستی داخڵ بکرێت بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە
مەرجى تەمەن ڕەچاونـــاکرێت بۆ خوێندنی (ئێواران)
کاتی خوێندن بەم سیستەمە ئێوارانە
ماوەی خوێندن بەم سیستەمە (2 ساڵە)
دابەزین و گۆڕینی شوێن نــــاکرێت بۆ وەرگیراوان
پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنڵاین دەبێت بە هیچ شێوەیەک فۆڕمی دەستی نـــادرێت
خوازیارانی خوێندن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://admisionspu.com/)داواکارییەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن
بەشەکان بریتین لە
پەیمانگەى تەکنیکی سلێمانی (شیکاری نەخۆشییەکان – پەرستاری – تەندروستی کۆمەڵ)
پەیمانگەى تەکنیکی هەڵەبجە (شیکاری نەخۆشییەکان – پەرستاری)
پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان (پەرستاری)
پەیمانگەى تەکنیکی چەمچەماڵ (پەرستاری)
کۆلێجی تەکنیکی کەلار (پەرستاری – دبلۆمی 2 ساڵی)
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 14/11/2021