وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران دەکات

Post date: Feb 15, 2018 7:56:2 PM

بەئامانجى پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتن دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٤/٢/٢٠١٨) لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران - قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان یەکەمین کۆبونەوە خۆى بەسەرپەرشتى د.داود ئەتروشى بەڕێوەبرد.

وەک د.داود ئەتروشى سەررۆکى لێژنەکە ڕونیکردەوە، کارى سەرەکی لیژنەکەیان پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران بەشێوەکانى (ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنى ئێواران و پارالێل)، لەتەواوى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم بە حکومى و تایبەتەکەمان دەبێ، ڕونیشکردەوە لێژنەکەیان لەهەنگاوى یەکەمدا تەواوى سەرنج و تێبینى و زانیارییەکان لە کەسانى پسپۆڕ کۆدەکەنەوە، لەهەمان کاتدا سەرنج و تێبینی لە تۆمارى خوێندکاران لە زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆ وەردەگرن، ئاشکراشیکرد ڕاپرسیەک لەنێو خوێندکارانى قۆناخى یەک لە زانکۆکان لەبارەى کێشە و گرفتەکانى سیستمى وەرگرتن ئەنجام دەدەن، لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە دەکەن.

بۆ ئەوەش لە یەکەمین کۆبونەوەیاندا، ئەندامانى لێژنەکە چەندین ڕاو سەرنج و بۆچونیان لەبارەى کارەکانیان و چۆنیەتى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان خرایەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک بڕیاریشدرا هەفتەى داهاتو بەجیا لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کۆببنەوە.

ڵیژنەى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لە ژمارەیەک کەسانى شارەزا لە دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى هەرێم پێکهاتوە، واش بڕیارە دەقى راپۆرت و پێشنیازەکانیان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرز بکەنەوە تا بڕیارى پێویست لەوبارەیەوە بدرێ.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات

بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq