ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە..


زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سبەینێ بەرواری (٢٠٢٢/١٠/١٩) فۆڕمی ڕاستەوخۆیی دابەش دەکات بۆ ئەو خوێندکارانەی لە هیچ بەشێک وەرنەگیراون لەو بەشانەی پلانی خوێندنیان پر نەبۆتەوە لە کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان

دابەشکردنی فۆڕم لەم شوێنانەی لای خوارەوە دەبێت

١- ناو شاری سلێمانی (سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی )

٢- پەیمانگەی تەکنیکی دووکان .

٣- پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ .

٤- پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان .

٥- پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە .

٦- کۆلێجی تەکنیکی کەلار .

٧ – کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکان – هەڵەبجە .


سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

٢٠٢٢/١٠/١٨

لیستی ناوی ئەو بەشانەی فۆڕمی ڕاستەوخۆیی بۆ دابەش دەکرێت