دابەشکردنی فۆڕم بۆ سیستەمی خوێندنی ئێواران دەست پێدەکات - زانکۆی پۆ لیتەکنیکی سلێمانی
Post date: Sep 17, 2017 2:14:17 PM
ئاگاداری بۆ ئاره زومه ندانی خوێندنی ئێواران تۆماری گشتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری سه رجه م ئاره زومه ندانی ته واوکردنی خوێندنی دبلۆم و به کالۆریۆس
به سیسته می خوێندنی ئێواران ده که ینه وه که دابه ش کردنی فۆڕم لە بەرواری 9/17/ 2017 دەست پێدەکات .بۆ خوێندکارانی شاری سلێمانی و ده وروبه ری سه ردانی به ڕێوه به رایه تی تۆماری گشتی زانکۆ ده کرێت بۆ وه رگرتنی فۆڕم بۆ کار ئاسانی خوێندکارانمان لە دەرەوەی شاری سلێمانی دەتوانن لەم شوێنانە فۆرم وەربگرن . شاری هه ڵه بجه و قه زاکانی که لار و ده ربه ندیخان و دوکان و چه مچه ماڵ له تۆماری په یمانگه کانی ئه و شوێنانه فۆڕم دابه ش ده کرێت. خوێندکاران دەتوانن لەرێگای ئەم فۆرمەوە داوای خوێندن بکەن لە هەریەک لەم شوێنانە کە سەر بە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانین (کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی ،کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ،کۆلێژی تەکنیکی کارگێری ،کۆلێژی تەکنیکی انفۆرماتیک،کۆلێژی زانستە پراکتیکیەکان هەڵەبجە ) (پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ،پەیمانگەی زانستی کۆمپیتەر ،پەیمانگەی تەکنیکی دووکان ،پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ،پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان، پەیمانگەی تەکنیکی کەلار ،پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە ،پەیمانگەی بەکرەجۆ ) کرتە لەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی بەشەکانی ئەو کۆلێژ و پەیمانگانە
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه-شهقامی ورمێ-گهڕهكی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاستهوخۆ پشت بهنزینخانهی وڵات
بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq