زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاهه‌نگی ٢٦ هه‌مین خولی ده‌رچووانی بۆ خوێندكاره‌كانی سازكرد
Post date: Jun 13, 2016 1:51:36 AM
له‌ژێر چاودێری د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئـالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له ژێر دروشمی قه‌یرانه‌كان ناتوانن كاروانی (زانستمان، هیوامان، داهاتومان، پێشكه‌وتنمان) بوه‌ستێنن، له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی ٢٦ هه‌مینی ده‌رچوونی خوێندكارانی بۆ ده‌رچووانی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ ى كۆڵێج و په‌یمانگه‌كان سازكرد.
ئاهه‌نگی دهرچوونكه بۆ هه‌ریه‌ك خوێندكاره ده‌رچووه‌كانی كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی "په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ، په‌یمانگه‌ی زانستی كۆمپیوته‌ر، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی، كۆلێجی ته‌كنیكی ئـهندازیاری" رێكخرا بوو.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك ده‌ستی پێكرد، پاشان د. ئالان فه‌ره‌یدون وتارێكی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌مڕۆ كاروانی زانستمان، هیوامان، داهاتوومان، پێشكه‌وتنمان به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می زانست و مه‌عریفه‌ت به‌رده‌وامه".
وتیشی "به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی له خوێندكاره دهرچووهكانمان ده‌كه‌ین، هیوادارین له ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و باشتر له كوردستانێكی هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سهرفرازادا بتوانن له‌گه‌ڵ ههوڕێكانیاندا ئاواته‌كانی خۆیان و گه‌له‌كه‌یان به‌دیبهێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "پیرۆزبایی له كه‌سوكاری سه‌ربه‌زری خوێندكاره‌كانمان ده‌كه‌ین، كه رۆڵه‌كانیان به شادیی و سه‌ركه‌وتوویی ده‌بینن".
د. ئالان فه‌ره‌یدون باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌پكه گوڵێك له به‌رهه‌می زانكۆ له هه‌ڵگریی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دبلۆمی ته‌كنیكی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كات، جێگه‌ی خۆیه‌تی كه داوا له سه‌رجه‌م كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ین له سه‌رجه‌م بواره‌كانی (نه‌وت و غاز، ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، كشتوكاڵ و پیشهزایی و ئه‌ندازیاریی، ته‌ندروستی) و سه‌رجه‌م بواره ته‌كنیكیه‌كان، سوود وه‌ربگرن له توانای خوێندكاره دهرچووهكانمان".
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، جه‌ختیشی كرده‌وه "به‌دڵنیاییه‌وه پێیان ده‌ڵێین به هه‌وڵی مامۆستایانی زانكۆمان ئه‌مڕۆ ئه‌م ژماره‌یه له كادری ته‌كنیكی پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌ین، كه له ئاساتێكی به‌رزی زانستی و ئه‌كادیمی و ته‌كنیكی دان، ئه‌م داواكارییه له كۆمپانیاكان له كاتێكدا ده‌كه‌م، كه قه‌یرانی كارگێڕیی و دارایی كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی و حكومی، به‌ڵام لێره‌دا رۆڵی گه‌وره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت دێته‌پێشه‌وه بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی زانكۆ، وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی و بۆ پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "زانكۆمان به یه‌كه‌مین په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كاروانه‌كه‌ی كردووه، كه په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی ساڵی 1973 دامه‌زراوه، كه بناغه‌ی خوێندنی ته‌كنیكی بووه و پاشان به‌ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی كاره‌كانی ته‌واو كردووه، دواتر له ساڵی 2012 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دامه‌زراوه، ئێستاش زانكۆكه‌مان له هه‌شت په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی و پێنج كۆلێجی پسپۆڕ له بواره‌كانی (ئه‌ندازیاریی، كارگێڕیی، ئینفۆڕماتیك، ته‌ندروستی، كشتوكاڵ)ی پێكدێت و زیاتر له 14 هه‌زار خوێندكار له خۆ ده‌گرێت، جگه‌له‌وه‌ش خاوه‌نی زیاتر له 500 مامۆستای هه‌ڵگریی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایه".
له‌پاش وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆش وتاری نوێنه‌ری خوێندكاران خوێندرایه‌وه، دواتر د. حه‌كیم عوسمان راگری كۆلێجه‌كانی كارگێڕیی و ئه‌ندازیاریی و د. شێرزاد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕیی وتارییان پێشكه‌ش كرد و هه‌ریه‌ك له د. سۆران یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. خالید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران سوێندی یاسایی خوێندكاره ده‌رچووه‌كانیان دا، له كۆتایشدا راگری كۆلێج و په‌یمانگه‌كان داوایان له د. ئالان فه‌ره‌یدون كرد بڕوانامه ببه‌خشێته خوێندكاره ده‌رچووه‌كان و ئه‌ویش به گشتی بڕوانامه‌ی پێبه‌خشین و كۆتایی به ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌كه هات.