ئاگاداریەک تایبەت بە دەرچووانی سیستەمی خوێندنی ئێواران خوێندکارانی یەکەم و دووەم و سێیەم

Post date: Aug 27, 2018 4:7:16 PM

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ لە پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان بە سیستەمی خوێندنی ئێواران تکایە هەر دەرچوویەک خوازیارە خوێندنی بەکالۆریۆس تەواو بکات بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیتک لە سێ یەکەمەکانی خوێندنی ئێوارانی پەیمانگە تەکنیکیەکان پێویستە فۆڕم پڕبکەنەوە – چوونکە ڕاستەوخۆ ناویان بەرزناکرێتەوە بۆ وەرگرتن ، هەر خوێندکارێک کە لە سێ یەکەمەکەی دەرچووانی ئێوارانی پەیمانگە کانی زانکۆمان خوازیاری تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆسە پێویستە تا بەرواری ٢-٩-٢٠١٨ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی – زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بکات .

وە لەکاتی سەردانیکردن خوازیار پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی پێبێت .

- پشگیری بە نمرە وە یان بڕوانامەی پەیمانگە .

-کۆپی ناسنامەی باری شارستانی .