ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک

Post date: Sep 01, 2016 5:39:53 PM

ئەمرۆ پێنچ شەمە ١/٩/٢٠١٦ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامە بەراییەکانی وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیکی ڕاگەیاند کە تیایدا ( ٣٠١ ) کورسی خوێندنی تەرخان

کردبو :

- ١١٥ کورسی بۆ یەکەمەکانی سەر بەشەکانی پەیمانگەکانی زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦

- ١٨٦ کورسی بۆ کێبڕکێ کردن .

- ٤٩٨ خوێندکاری پەیمانگە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فۆڕمیان پێشکەش کردبو بۆ کێبڕکێ لەسەر ١٧١ کورسی کە ١٤١ خوێندکار وەرگیراوە .

- ٨ خوێندکاری پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەرگیراوە .

- ٦ خوێندکاری پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک وەرگیراوە .

- خوێندکارانی پەیمانگەکانی کەرکوک کە فۆڕمیان پێشکەش کردبو بەرزکراوەتەوە بۆ بڕیاری وەزارەت.

کۆی گشتی وەرگیراوان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆی ١٨٦ کورسی خوێندن ( ١٥٥ ) خوێندکارە .

تێبینی : هەر خوێندکارێک تانەی هەیە لەسەر ئەنجامەکان لە ٤ تا ٦ /٩/٢٠١٦ دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بۆ تانە گرتن .

بۆ بینینی ئەنجامی وەرگیراوانی پەیمانگا تەکنیکیەکانی سلێمانی لە زانکۆمان کرتە لێرە بکە

بۆ بینینی ئەنجامی وەرگیراوانی پەیمانگا تەکنیکیەکانی هەولێر لە زانکۆمان کرتە لێرە بکە

بۆ بینینی ئەنجامی وەرگیراوانی پەیمانگا تەکنیکیەکانی دهۆک لە زانکۆمان کرتە لێرە بکە

ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان لە م لیستە هاتوە

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات

بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بۆ پەیوەندی کردن :- ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq