ئاگاداریەک تایبەت بە سیستەمی خوێندنی پارالێل و ئێواران

Post date: Sep 08, 2018 9:16:47 PM

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢ ئامادەیی دەکات کە دەیانەوێت لە زانکۆمان بخوێنن دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی زانکۆلاین داواکاری پێشکەش بکەن بۆ هەردوو سیستەمی خوێندنی پارالێل و ئێواران تەنها ئەم دەرچووانەی لای خوارەوە دەتوانن سەردانی زانکۆمان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

بۆ سیستەمی خوێندنی پارالێل فۆڕمی وەرگرتن تەنها بۆ ئەم دەرچووانەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت

١- دەرچووانی لقی پیشەیی

٢- دەرچووانی پەیمانگە پێنج ساڵییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە

٣- تەنها دەرچووانی ( زانستی و وێژەیی ) ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بۆیان هەیە فۆڕم پێشکەش بکەن چوونکە هەرێم لە ڕێگای ماڵپەڕی زانکۆلاین فۆڕم پڕدەکەنەوە .

بۆ سیستەمی خوێندنی ئێواران فۆڕمی وەرگرتن تەنها بۆ ئەم دەرچووانەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت

١- دەرچووانی لقی پیشەیی

٢- تەنها دەرچووانی ( زانستی و وێژەیی ) ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بۆیان هەیە فۆڕم پێشکەش بکەن چوونکە هەرێم لە ڕێگای ماڵپەڕی زانکۆلاین فۆڕم پڕدەکەنەوە

٣- دەرچووانی لقی زانستی و لقی وێژەیی ئەوانەی کە پێنج ساڵ زیاتر تێپەڕبووبێت بەسەر دەرچوونیان لە پۆلی ١٢ .

بۆ هەردوو سیستەمی خوێندنی ئێواران و پارالێل هەر خوێندکارێک ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدابێت دەتوانێت لە سبەینێوە یەک شەممە بەرواری ٩-٩-٢٠١٨ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بکات بۆ وەرگرتنی فۆڕم

بەشەکانی زانکۆمان بۆ سیستەمی خوێندنی پارالێل

بەشەکانی زانکۆمان بۆ سیستەمی خوێندنی ئێواران