ئاگادارى‎ > ‎

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانییه‌وه‌ سەبارەت بە خوێندنى ئێواران

posted Jun 12, 2016, 6:36 PM by Jamal Kakbra

زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌دوای‌ پشووه‌كانی‌ نه‌ورۆز ناوی‌ خوێندكارانی‌ وه‌رگیراو بۆ خوێندنی‌ ئێواران راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام له‌ ساڵی‌ ئاینده‌ ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن.

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌:

هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی‌ زۆری‌ فۆڕمی‌ پێشكه‌شكاران بۆ خوێندنی‌ ئێواران ‌و زۆری‌ پشووه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ راگه‌یاندنی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان دواكه‌وتووه‌، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ زانكۆمان ناوی‌ خوێندكارانی‌ وه‌رگیراو بۆ خوێندنی‌ ئێواران له‌دوای‌ پشووه‌كانی‌ نه‌ورۆز راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ كه‌می‌ ماوه‌ی‌ كاتی‌ خوێندن له‌ ئه‌مساڵدا، خوێندكارانی‌ وه‌رگیراو له‌ خوێندنی‌ ئێواران ساڵی‌ ئاینده‌ ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن

زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی

 

Comments