ئاگادارى‎ > ‎

هەلی خوێندن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک

posted Aug 12, 2020, 10:54 AM by Goran S.Karem   [ updated Aug 12, 2020, 10:55 AM ]

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی هەلی خوێندن بۆ دەرچووانی پەیمانگا تەکنیکیەکان ڕادەگەیەنێت بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس لە کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک / پارالێل.

ئەم دەرفەتە لە (١٢/٨/٢٠٢٠) تاوەکو (٢/٩/٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت، وە خوازیارانی خوێندن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاریەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن.

لینکی پێشکەش کردن

تێبینی:

- مه‌رج نیه‌ هه‌ر خوێندكارێك كه‌ داواکارى پێشكه‌ش كرد وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رگرتن به‌ پێشبڕكێ به‌پێی پلانی به‌شه‌ زانستییه‌كان ده‌بێت. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان به‌پێی پلانی وه‌رگرتن ، رێزبه‌ندی نمره‌ی ده‌رچونی دبلۆم و تەمەن ده‌كرێت به‌ پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی خوازیاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و هیچ پێوه‌رێكی تر به‌كارناهێنرێت.

- مەرجى تەمەن بۆ پێشکەش کردن لە(١/١/١٩٨٠) وبچوکتر.

- بۆ کۆلێژە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (70%) کەمتر نەبێت.

- بۆ کۆلێژە تەکنیکییە تەندروستییەکان مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (65%) کەمتر نەبێت.

- بۆ کۆلێژە تەکنیکییەکانى تر مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ (60%) کەمتر نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

١٢/٨/٢٠٢٠

Comments