ئاگادارى‎ > ‎

لە ئەمڕۆوە خوێندكاران دەتوانن داوای گواستنەوە بكەن لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكاندا

posted Aug 1, 2016, 6:25 AM by Registration SPU   [ updated Aug 9, 2016, 12:20 AM ]

چەند بڕیارێكی گرنگ و تایبەت بە گواستنەوە و وەرگرتن و (ترقین قەیدەكان) بۆ ئەمساڵی خوێندنی خوێندكاران دەخرێنەڕوو، هەروەها چەند مەرجێكیش بۆ داواكاری گواستنەوەی خوێندكاران لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكاندا رادەگەیەندرێت.

 لە كۆبوونەوەی لێپرسراوانی تۆماری سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە بە سەرپەرشتی مامۆستا بەختیار عوبێد شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەچوو، چەند تەوەرێكی تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێكران، كە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن لە 17/7/2016 وە داوای گواستنەوە لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكاندا بكەن و (ترقین) كراوەكانی ساڵانی پێشووش دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ خوێندن بە سیستمی پارالێل، هەروەها خوێندكاران بە سیستمی پارالێل دەتوانن لە خوێندنی بەیانیان بچەنە خوێندنی ئێواران و گواستنەوەی خوێندنیش لە زانكۆیەك بۆ زانكۆیەكی تر بكەن بەدەر لە رێنماییەكان بۆ هەمان بەش

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ساردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە 

http://spu.edu.iq/index.php/ku/knews/755-2016-07-19-04-31-48










بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ                                                                   سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات

                                                                                                                                     ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343




Comments