ئاگادارى‎ > ‎

خوێندكاران زنجیره‌ى دووه‌مى كتێبى ( میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ ) بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

posted Jun 12, 2016, 6:45 PM by Jamal Kakbra

له‌ هه‌ژده‌یه‌مین ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا، كۆمه‌ڵێك خوێندكارى قۆناغى دووه‌مى به‌شى ته‌كنیكى میدیا له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ سه‌رپه‌رشتى د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى زنجیره‌ى دووه‌مى كتێبى ( میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ ) له‌ دووتوێى  ١٢٥ لاپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ١٦ راپرسی مه‌یدانى سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌.

 د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى مامۆستا له‌ به‌شى ته‌كنیكى میدیا/کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى  وتى: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ كاری پراكتیكی وانه‌ی میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ تێیدا خوێندكاران به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ كاریگه‌ی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ هه‌ڵده‌بژێرن و له‌ رێگه‌ی فۆرمی راپرسی چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی سامپله‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌ندین دره‌نجامی زانستی ده‌گه‌ن، وتیشى: ئامانج له‌م كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ خوێندكاران له‌ نزیكه‌وه‌ كاری پراكتیكی ئه‌نجام بده‌ن و راده‌ی كاریگه‌ریی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ له‌ رێگه‌ی داتا و ریژه‌ و خشته‌ی زانستییه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

  ساڵی رابردوو له‌ هه‌مان بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى ته‌كنیكى میدیای کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى زنجیره‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م كتێبه‌یان پێشكه‌ش كرد.

Comments