ئاگادارى‎ > ‎

فۆڕمى خوێندنى ئێواران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

posted Jun 12, 2016, 6:12 PM by Jamal Kakbra   [ updated Jun 12, 2016, 6:24 PM ]

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خوێندکاران ده‌توانن فۆرم پر بكه‌نه‌وه‌ بۆ سیسته‌می خوێندنی ئێواران بۆ سالی خوێندنی 2015-2016  

مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن:

1- داواكار بروانامه‌ی پۆلی شه‌شه‌می وێژه‌یی یان زانستی هه‌بێت.

2-ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌ پیشه‌یه‌كان به‌پێی پسپۆری خۆیان بۆیان هه‌یه‌ داوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن له‌ په‌یمانگاكان.

3-ده‌بێت پێشكه‌ش كار ته‌مه‌نی له‌ 45 سال زیاتر نه‌بێت.

4-بۆ هه‌ر به‌شێك ره‌چاوی (35) نمره‌ كه‌متر كه‌ ده‌كرێ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆنمره‌ی ساڵی ده‌رچوونی خۆی.

5-زانكۆ به‌رپرس نیه‌ له‌ دابین كردنی به‌شه‌ ناوخۆیی و ده‌رماله‌ی قوتابی/خوێندكار.

6-كرێی خوێندنی هه‌ر سالێك به‌ یه‌ك جار ده‌درێت.

7-ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن  له‌ رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 16/1/2016 تا رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ 24/1/2016 ده‌بێت.

8-فۆرمی پێشكه‌ش كردن له‌ مالپه‌ری زانكۆ به‌م لینكه‌یه www.spu.edu.iq/images/pdf/formiewaran.pdf ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌توانێت فۆرمه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆلیج / په‌یمانگای داواكراو بكات به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.

9-داواكراو ده‌بێت فۆرمی زانكۆ لایه‌ن هاوپێچ بكات.

10-خوێندكار بۆی نیه‌ خوێندن بگوازێته‌وه‌ له‌ خوێندنی ئێواران بۆ خوێندنی به‌یانی، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ مه‌رجێك كرێی خوێندن بدات.

كرێی خوێندن:

Comments