ئاگادارى‎ > ‎

کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بەرنامەی پێشوازی بۆ خوێندکارانی بەشەکەی ئەنجام دەدات

posted Dec 5, 2016, 8:33 AM by Registration SPU   [ updated Dec 5, 2016, 8:34 AM ]

کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشی نەوت و وزەی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بەرنامەی پێشوازی بۆ خوێندکارانی بەشەکەی ئەنجام دەدات 

رۆژی یەک شەممە بەرواری 18-12-2016 لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکان بەریزان کارمەند و ستاف و هاوکارانی بەشی نەوت و وزە. بەرنامەیەکی پێشوازی رێکدەخرێت بو خوێندکارانی بەشەکەمان (بەیانیان، و پارالیل و ئیواران) لە هۆلی سیمینار سەعات 10سەرلەبەیانی ، بەرێزتان وەک ستاف یان تەنسیب یا هاوکار بانگهێشتکراون بۆ بەشداری لەو رۆژەدا و هەروەها ئەم داواکارایانەی خوارەوەمان بە زووترین کات بۆ بنێرن -1 پێویستە ستافی بەشەکە ئەم زانیاریانە لەسەر کەسایەتی خۆی ئامادە بکات، یەکەمیان زانیاری کەسی و ئه کادیمی و وێنە و دووەمیان شارەزایی و خبرەتان، ئامادەبونتان جێگای دەسخۆشیە ، گەر نەشکرا ئەوا لە جیاتی ئێوە دەخوێنرێتەوە 2- هەر رێ ورەسم یا پوستەرێک لەو رۆژەدا پێشنیاری دەکەن یا بینیوتانە و پێتان باشە بو دەسپێکی ساڵ و بە خێرهینانی خوێندکاران وهاندانیان. 3- هەرکەسێک ناویمان لە بییر چووە ، بە بییرمان بهیننەوە بەرنامەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبیت - 1  بە خێرهاتن و وناساندنی بەشەکەو ئامانجەکانی زانکۆ سەعات 10:00 تا 10:15  10 سلاید  -2 ناساندنی مامۆستاکان سەعات 10:15 تا 10:35 20 سلاید -3  ناساندنی کولێجی ئەندازیاری بەشی نەوت و وزە


زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى                                             سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات

 بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ                                  بۆ پەیوەندی کردن :-   ژمارە تەلەفونی تۆماری گشتی -0533351343 ، Email :registration@spu.edu.iq

Comments