ئاگادارى


فەرمانی وەرگیراوانی وەجبەی دووەم

posted Dec 11, 2018, 11:42 PM by Goran S.Karem   [ updated Dec 11, 2018, 11:43 PM ]

فەرمانی وەرگیراوان وەجبەی دووەم بە سیستەمی پارالێل ئەوانەی بۆ جاری دووەم فۆرمی دەستیان پرکردۆتەوە 

ئەنجامی وەرگیراوانی لقی پیشەیی

posted Nov 28, 2018, 3:38 AM by Goran S.Karem   [ updated Nov 28, 2018, 3:39 AM ]

ئەنجامی وەرگیراوانی لقی پیشەیی ئەوانەی بە فۆرمی دەستی جاری یەکەم  داواکاریان پێشکەش کردوە بۆ هەردوو سیستەمی خوێندنی پارالێل و ئێواران خوێنداران دەتوانن لە سبەی پێنج شەممەوە بەرواری ٢٠١٨/١١/٢٩ سەردانی ئەو شوێنە بکەن کە بەرامبەر ناوەکانیان دیاری کراوە بۆ ئەنجام دانی مامەڵە .



ئەنجامی وەرگیراوانی خوێندنگە نێودەڵەتیەکان و گۆڕینی شوێن و تەحسین معەدەل

posted Nov 27, 2018, 2:14 AM by Goran S.Karem   [ updated Nov 27, 2018, 2:18 AM ]

ئەنجامی وەرگیراوانی خوێندکارانی خوێندنگە نێودوڵەتیەکان و ئەو خوێندکارانەی ساڵی پار تەحسین معەدەل یان کردووە وە ئەو خوێندارانەی بە سیستەمی ئەلیکترۆنی گۆڕینی شوێنیان بۆ کراوە 


ئەنجامی وەرگیراوان سیستەمی پارالێل و وەرگیراوانی کەرکوک

posted Nov 19, 2018, 12:42 PM by Goran S.Karem   [ updated Nov 19, 2018, 12:46 PM ]

ئەنجامی وەرگیراوانی سیستەمی پارالێل بە سیستەمی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگای سایتی زانکۆلاین وە ئەنجامی وەرگیراوانی شاری کەرکوک خوێندکاران دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەمەوە بەرواری ٢٠١٨/١١/٢١ بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە ناویان لێی وەگیراوە



ئەنجامی وەرگیراوان سیستەمی پارالێل - ئێواران

posted Nov 12, 2018, 12:33 PM by Goran S.Karem   [ updated Nov 12, 2018, 12:34 PM ]

ئەنجامی وەرگیراوانی سیستەمی پارالێل و ئێواران لقی (زانستی - وێژەیی) - وەرگیراوانی کورسی ڕۆژنامە نوسان ئەوانەی لە ڕێگای زانکۆکانەوە فۆڕمیان پێشکەش کردوە وەجبەی یەکەم خوێندکاران دەتوانن لە سبەینێوە بەرواری ٢٠١٨/١١/١٣ بۆ ماوەی یەک هەفتە پەیوەندی بەو بەشانەوە بکەن کە ناویان لێی هاتۆتەوە 

فەرمانی وەرگرتنی یەکەمەکانی پەیمانگە تەکنیکیەکان - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

posted Nov 7, 2018, 8:33 AM by Goran S.Karem   [ updated Nov 7, 2018, 8:36 AM ]

فەرمانی وەرگرتنی یەکەم و دووەم و سێیەمی دەرچوانی پەیمانگە تەکنیکیە دووساڵیەکان و پەیمانگە پێنج ساڵیەکانی سەر بە وەزارەتی پەرەردە  بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێجە هاوتاکانیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨- ٢٠١٩ ئەو خوێندکارانەی نمرەیان لە ٨٠٪ و زیاترە هیچ بڕە پارەیەک نادەن لەبەرام بەر خوێندنیان لە کۆلێجەکان بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە نمرەیان لە ٨٠٪ کەمترە پێویستە کرێی خوێندن بدەن  دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکانی ئێواران پێویستە کرێی خوێندن بدەن هاوشێوەی پارالێل ، خوێندکاران دەتوانن لە سبەینێوە بەرواری ٨/١١/٢٠١٨ بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی ئەو کۆلێجە بکەن کە بەرامبەر ناوەکانیان دیاری کراوە بۆ ئەنجام دانی مامەڵە .

 

لیستی وەرگیراوانی زانکۆمان کە نمرەیان لە ٨٠٪ زیاترە

لیستی وەرگیراوانی زانکۆمان کە نمرەیان لە ٨٠٪  کەمترە

لیستی دەرچووانی پەمانگە تەکنیکیەکان ئێواران

لیستی دەرچووانی پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

لیستی وەرگیراوانی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە

پێداویستیەکانی ئەنجام دانی مامەڵە 

ڕێنمای گواستەنەوە دابەزین زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

posted Oct 28, 2018, 2:51 AM by Goran S.Karem   [ updated Oct 28, 2018, 2:51 AM ]

بۆ بەرژوەندى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، لێژنەى باڵاى وەرگرتن چەند بڕیارێکى گرنگیدا

posted Oct 24, 2018, 10:50 AM by Goran S.Karem   [ updated Oct 24, 2018, 10:52 AM ]

بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخی وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان و،خستنەڕوى ڕێگەچارەى گونجاو بۆ کێشەى ئەو دەرچوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٤/١٠/٢٠١٨) لە دیوانى وەزارەت کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بەئامادەبوونى (د. خەتاب ئەحمەد شێخانى) بەڕێوەبەرى گشتى دیوان و، سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن و، (د. محمد سابیر) بەڕێوەبەرى گشتى فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و،(د. جەمال کەمال) یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و،(ئارام ئیبراهیم) بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن و، بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێم بەڕێوەچو.

لەو کۆبونەوەیەدا باس لە دواین هەنگاوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی کرا، بۆ ئەوەش د. خەتاب ئەحمەد شێخانى سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، كه‌ وەزارەت بەچڕی و ورد كارى بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كردوە، بەشێوەیەک ئەمساڵ دەرچوانى خولى يەکەم و دوەمى قۆناخى(١٢)ى‌ ئامادەیی لە یەککاتدا بەسیستمەکانى (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت، پارالێل و ئیواران)  وەرگیراون، ئەوەش له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییانه‌يە كه‌ وه‌زاره‌ت له‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران كردويەتى.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى لێژنەى باڵاى وەرگرتن باسى لە ئامادەکارییەکانى وەزارەت و شیکردنەوەى بڕیارەکانى وەزارەت کرد بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی خولی دوه‌م (وەرگیراو و وەرنەگیراو)، کە‌ له‌ سەعات (١٠)ى سەرلەبەیانى ڕێكه‌وتی (25/10/2018) كارا بكرێ و، تا ڕێكه‌وتی (30/10/2018) ده‌رچوانی خولی دوه‌م ده‌توانن به‌هه‌مان وشه‌ی تێپه‌ڕ و وشه‌ی نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) سكاڵاكانیان له‌ وێبسایتی (www.regayzanko.com) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین تۆمار بكه‌ن.

د. خەتاب شێخانى جەختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردەوە، کە جیاوازی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌ نێوان خولی یه‌كه‌م و خولی دوه‌م به‌شێوه‌یه‌ك دەبێت له‌ (3) نمره‌ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات و، ئەو (٥٠) شوێنەى دەرچوانى خولى دوەمى دوانزەى ئامادەیى پێشتر داواکارییان به‌هۆیه‌وه‌ پێشکەش کردوە، بەپێى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا چەند بابەتێکى پەیوەست بەوەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى تاوتوێکران، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندى درا لەسەر:

  1. پێدانى دەرفەتى شوێن گۆڕین به‌ خوێندکارانى قۆناخى یەکەم، بەپێى کۆنمرەى خوێندکار/قوتابى، نەک به‌پێی کەمترین کۆنمرەى بەش، ئەوەش بەڕەزامەندى هەردو بەش جێبەجێ دەکرێت.
  2. گۆڕینى شوێن لەسەرجەم سیستمەکان (زانکۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌کریدیت، پارالێل و ئێواران) ئەنجامدەدرێت، به‌ڵام بەڕەچاوکردنى کەمترین کۆنمرەى وەرگیراو و پلانى بەش، بەڵام شوێن گۆڕین لە ئێواران بۆ بەیانیانى (زانکۆلاین – کریدیت – پارالێل) ئەنجام نادرێت.
  3. پڕکردنەوەى کورسیە بەتاڵەکانى پارالێل و ئێواران بەمەرجى کۆنمرەو تەمەن دەبێت، ئه‌وه‌ش لە ڕێگەى دابەشکردنى فۆڕمى تایبەت لە تۆمارى گشتى زانکۆکان بەڕەچاوکردنى ڕێنماییەکانى پارالێل و ئێواران.
  4. جێبەجێکردنى بڕیارى شوێن گۆڕین له‌ دەسەڵاتى زانکۆکان دەبێت، هه‌روه‌ك وێنەیەک لە فرمانى زانكۆیی بۆ شوێن گۆڕین بۆ وەزارەت به‌رزده‌كرێته‌وه‌.
  5. ئەنجامدانى ڕێککارەکانى شوێن گۆڕین بۆ خوێندکارانى قۆناخى یەکەم لە ڕێكه‌وتی (٢٥/١٠/٢٠١٨) دەست پێدەکات و تا ڕێكه‌وتی (٨/١١/٢٠١٨) بەردەوام دەبێت.

جیاوازى كه‌مترین كۆنمره‌ی وەرگرتن لەنێوان خولى یەکەم و دوەم دیاریكرا

posted Oct 23, 2018, 2:18 AM by Goran S.Karem   [ updated Oct 23, 2018, 2:19 AM ]


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی  

دواى ئەوەى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، پلانى وەرگرتنى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كرد، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی پلانه‌كه‌وه (16) هەزار کورسى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە خرایه‌به‌رده‌ست، کە لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون، لە ئەنجامدا (5200) پێنج هەزار و دوسەد سکاڵا تۆمارکرا، به‌ڵام نزیكه‌ی (11) یانزه‌ هه‌زار کورسی بەبەتاڵى مانەوە.

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى خولى دوەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چه‌ند بڕیارێكی گرنگیدا، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

1.       جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە جیاوازی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌ نێوان خولییه‌كه‌م و خولی دوه‌م به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌ (3) نمره‌ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات. سيستمى سكاڵاکەش بەشێوەیەک ڕێکخراوە لە هەر بەشێک بەپێى پێویست سیستمەکە خۆى کورسى بۆ دەرچووانى خولى دووەم زیاددەکات، تا جیاوازى نێوان کەمترین کۆنمرەى هەردوو خول دێتە کەمتر لە ٣ نمرە.

2.      ئەو (٥٠) شوێنەى دەرچووانى خولى دووەمى دوانزەى ئامادەیى پێشتر داواکارییان لێى پێشکەش کردووە، بەپێى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، واتە ئەگەر نمرەى دەرچوو بەپێى ئەو (٥٠) شوێنەى هەڵیبژاردووە وەرگیرابێت ئەوا بەپێى ریزبەندى سیستمەکە ئەو شوێنەى بۆ دەستنیشاندەکات.

3.     كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی خولی دوه‌م، بۆیه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (25/10/2018) تا (30/10/2018) ده‌رچوانی خولی دوه‌م ده‌توانن به‌هه‌مان وشه‌ی تێپه‌ڕ و وشه‌ی نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) سكاڵاكانیان له‌ وێبسایتی (www.regayzanko.com) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین تۆمار بكه‌ن.

4.      ئەو (860) دەرچوەى،كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردبو (Submit)، ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕابوه‌ ئەگەر لە دەرچووانی خولی دوەم بن ئەوا به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیش دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن‌.

5.      ئه‌و (5200) دەرچووەی كه‌ له‌ ماوه‌ی سكاڵای یه‌كه‌مجار سكاڵایان تۆماركردبو، ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و، به‌سكاڵاكانیاندا بچنه‌وه‌.

6.     ده‌رچوانی خولی دوه‌م، كه‌ ناویان له‌ هه‌ر شوێنێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئێستا وه‌رگیراون، به‌ڵام به‌شوێنه‌كانیان ڕازی نین، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.

7.      هه‌ر ده‌رچویه‌كی خولی دوه‌م، كه‌ پێشتر نه‌یتوانیوه‌ سكاڵا تۆمار بكات، له‌ ماوه‌ی دیاریكراو ده‌توانێ سكاڵای خۆی تۆمار بكات.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دڵنیا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ستافی وه‌زاره‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین، چونكه‌ خۆمان به‌خەمخۆر و لایەنى سەرەکى ئەم پرۆسه‌یه‌ ده‌زانین، بەهۆى ئەوەى کە هێشتا کورسییەکانى زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان پڕنەبۆتەوە، هه‌ربۆیه‌ وەزارەت وەک ساڵانى پێشوو پلانى هەیە بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو بابه‌تانه‌ی کە پەیوەندارن بە وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆکان.

1-10 of 133